AP ١٤٠١ جۆزەردان ١٤ ١٠:٢٣

مێهر لێکی دایەوە؛

خوێندنەوەی هزری سیاسی ئیمام خومەینی سەبارەت بە ئەمریکا

خوێندنەوەی هزری سیاسی ئیمام خومەینی سەبارەت بە ئەمریکا

ئیمام خومەینی بەردەوام لە قسە گرینگەکانی خۆیدا سەرەنجێکی تایبەتی بە ئەو بابەتە داوە کە لەگەڵ ئەمریکا وەکوو دوژمنی ژمارە یەکی مرۆڤایەتی هەڵسوکەوت بکرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: روانین بە هزری سیاسی ئیمام خومەینی نیشانی دەدات کە ئەو ئەمریکای وەکوو دوژمنی ژمارە یەکی مرۆڤایەتی دەزانی، لەسەر ئەو بابەتە کە ئەبێ لەگەڵ واشنتۆن ڕێک بە هەمان ڕوانگەوە هەڵسوکەوت بکرێت، جەختی هەبوو. لە هەمان پێوەندیدا، ئیمام خومەینی لە یەکێک لە لێدوانە گرینگەکانی خۆیدا لە ئەو بارەوە ڕاشکاوانە وتیان: ئەمریکا دومنی ژمارە یەکی مرۆڤ و ئێمەیە.

ئەمریکا دوژمنی سەربەخۆیی موسڵمانانە

ئەبێ سەرەنجی ئەو خاڵە بدرێت کە ئیمام خومەینی، ئەمریکایان گەورەترین دوژمنی موسڵمانان دەزانی و پێی وابوو کە بەرپرسانی ئەمریکی لە ڕیزی کەسانێکن کە دەیانەوێت زیاترین دژایەتی لەگەڵ سەربەخۆیی موسڵمانان ئەنجام بدەن. لە هەمان پێوەندیدا، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد: ئەمریکا، گەورەترین دوژمنی ئیسلام و موسڵمانانی جیهانە. ئەمریکای فریوکار، دوژمنی ژمارە یەکە و بە خوێنی ئیسلام و سەربەخۆیی موسڵمانان تینوویە.

ئیمام خومەینی و دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا

ڕاستی ئەوەیە کە دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا گرینگایەت یتایبەتی لە هزری سیاسی ئیمام خومەینی هەبووە؛ دروشمێک کە ئەمڕۆ نەک لە ئێران بەڵکوو کە زۆربەی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و جیهان دەوترێتەوە. لە ڕاستیدا، ڕوانینی قووڵی ئیمام خومەینی بوو کە بووە هۆی ئەوەی کە ئەوان بە باشی تیرۆریزمی دەوڵەتی ئەمریکا بناسێن؛ تیرۆریزمێک کە لە هیچ گەلێک لانادات و هەمووان دەکاتە ئامانج.

لەوانەیە کەمتر کەسێک بیری دەکردەوە کە دوای زیاتر لە 40 ساڵ، دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا لە سنوورەکانی ئێران بچێتە دەرەوە و لە وڵاتانی جیکەی ناوچەکە و جیهان بوترێتەوە. بەم حاڵەوە، ئەمڕۆکە ئەوە ڕووی داوە و دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهان دەوترێتەوە. ئەوەی کە ئیمام زیاتر لە 40 ساڵ لەمەوپێش سەبارەت بە ئەمریکا دەیانزانی، بووەتە ڕاستییەک کە ئەمڕۆ هەموو جیهان دەیبینن.

ئەمریکا؛ نمانەی ئیستکباری جیهانی

ئیمام خومەینی بە تێگەییشتنی تایبەتی خۆی، قووڵایی مەترسییەک کە لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دروست بووە، تێگەیشتوون و بەم پێیە، لە ڕوانگەی چۆنیەتی ناسینی کێشە و بەرەوڕوو بوونەوەیەوە، پرسەکەیان لەژێر ناوی "پرسی بەرەوڕوو بوونەوەی دیکە بیرەکان" هێناوەتە ئاراوە.

هەر بۆیە، ئیمام خومەینی ، ئەمریکای نمانەی ئیستکباری جیهانی و لە ڕاستیدا ئاڵاهەڵگری ئیستکباری جیهانی دەزانی. ئەوان لە ئەمریکا وەکوو شەیتانی گەورە یادیان دەکرد، نازناوێک کە ئەمڕۆکە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە گشت گیر بووەتەوە و لەلایەن سیاسەتوانانەوە لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە بەکار دەهێنرێت.

شەڕ تا لەناوبردنی دوژمنان

دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها لەسەر پێداویستی بەردەوام بونی شەڕ تا کاتی لەناوچوونی دوژمنانی جیهان خۆر و لە سەروویانەوە ئەمریکا جەختیان هەبوو. لە هەمان پێوەندیدا، ئیمام خومەینی وتیان: ئێمە بە پشتی خودا تا لەناوچوونی تەواوی دوژمنانی ئیسلام و گەلانی هەژاری جیهان، لە بەرانبەر ئەوانەوە و بەتایبەتی لە بەرانبەر ئەمریکای جیهان خۆرەوە خۆڕاگری دەکەین. ئەمریکا بزانێت تا لەناوچوونی تەواوی بەرژەوەندییەکانی واز ناهێنین و درێژە دەدەینە شەڕی خۆمان. ئێمە تا دوا هەناسە، لە دژی دەوڵەت یئەمریکا شەڕ دەکەین. جیهان ئەبێ ئەمریکا لە ناو ببات ئەگینا تا ئەوان هەن، کێشەکانی جیهان هەر درێژەی هەیە.

News ID 42266

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha